Hemın Othman Mohammed
04 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2016
مه‌ككه
له ئاکامی هێرشێكی خۆكوژی له نزیك كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له جدده، دوو پۆلیس برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودیه له روونكردنه‌وه‌یەکدا رایگه‌یاند "كاتژمێر 02:15 ، له پاركی ئۆتۆمبێلی نه‌خۆشخانه‌ی دکتۆر سوله‌یمان له شه‌قامی فه‌ڵه‌ستین شاری جددە، هێزه ئه‌منییه‌كان گومانیان له جموجۆڵی گومانلێكراوێك كردووه و، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌ت كردووه بۆ ده‌ستگیر كردنی، هه‌ر له‌و كاته‌دا گومانلێكراوه‌كه پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی به‌خۆیدا ته‌قاندووه‌ته‌وه.
له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا جگه له كوژرانی خۆكوژه‌كه، دوو كارمه‌ندی ئاسایش بریندار بوون.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌نرا كه لێكۆلینه‌وه له رووداوه‌كه درێژه‌ی هه‌یه و، پاشانیش روونكردنه‌وه له‌باره‌ی ناسنامه و ئامانجی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌خه‌نه‌ڕوو.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هیچ زانیاری نه‌خراوه‌ته‌ڕوو له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا كه ده‌كه‌وێته شه‌قامی فه‌ڵه‌ستین كرابێته ئامانج یان نا.
میدیاکانی سعوودیه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئامانج له هێرشه‌كه كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا بووه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان پێشتر ده‌ركیان پێ كردووه و رێگریان لێ كردووه.