Abdullah Shukur
04 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2016
مەککە
تەقینەوەیەک لە نزیک مزگەوتی نەبەوی لە شاری مەدینەی پیرۆز روویدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی ناوخۆ وەرگیراون، لە دوای نوێژی مەغریب لە نزیک مزگەوتی نەبەوی تەقینەوەیەکی خۆکوژی ئەنجامدراوە و بەدەر لە ھێرشبەرەکەش دوو کەسی دیکە کوژراون.
لە دوای تەقینەوەکە، دووکەڵ لە شوێنی رووداوەکە بەرزبووە و ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێڵی فریاگوزاری و تیمەکانی پۆلیس رەوانەی ناوچەکە کران.
لەبارەی رووداوەکە لایەنە پەیوەندیدارەکان تا ئێستا ھیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە.
لە لایەکی دیکەش لە مزگەوتی شێخ فەرەج ئەلعەمران لە شاری قەتیفی وڵاتی سعوودیە دوو ھێرشی خۆکوژی ئەنجامدراوە. بەڵام ھێرشەکە کوژرا و برینداری لێ نەکەوتووەتەوە.