مه‌درید - AA
راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی، زینه‌دین زیدان وازهێنانی لە راهێنەرایەتی یانەکە راگەیاند کە 2016ه‌وه وه‌ریگرتووه.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ زیدان به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو، لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبەشدا لەگەڵ سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید فلۆرێنتینۆ پێرێزی، بڕیاره‌كه‌ی راگه‌یاند و گوتی،"بڕیارمدا واز لە راهێنهریەتی ریاڵ مه‌درید بهێنم. له‌پێناو به‌رده‌وامبوونی یانه‌كه له سه‌ركه‌وتن، پێویستی به گۆڕانكاری هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌و بڕیاره‌م داوه".
هەرلە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، فلۆرێنتینۆ پێرێزی رایگه‌یاند، چاوه‌ڕان نه‌بوون زیدان ماڵئاوایی له ئه‌ركه‌كه‌ی بكات و گوتی، "پێویسته رێز له‌م بڕیاره بگرین. كاتێك گوێم له بڕیاره‌كه بوو، زۆری كاری تێ‌كردم. ده‌مویست رازیی بكه‌م، به‌ڵام ده‌زانم چۆن ئه‌م بڕیاره‌ی داوه".
زیدان كه سێ جار به باشترین یاریزانی جیهان ده‌ستنیشانكراوه و له‌نێو باشترینه‌كانی مێژووی تۆپی پێی جیهاندایه، له ئه‌زموونی راهێنه‌ریشدا سێ جار جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا، دوو جامی جیهانیی یانه‌كانی فیفا، جامێكی سوپه‌ری ئه‌ورووپا، جامێكی لیگ و جامێكی سوپه‌ری ئیسپانیای له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌ده‌ستهێناوه.