Yunus Kaymaz
25 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2018
ئیستانبوڵ - AA
یانه‌ی ریال مه‌درید له‌نێو یاریگای خۆیدا، میوانداریی لە یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی كرد و به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر لێیبرده‌وه.
له هه‌فته‌ی 25همی لا لیگادا، یانه‌ی ریال مه‌درید میوانداریی لە یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی كرد و له خوله‌كه‌كانی 44 و 61دا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوو گۆڵی تۆمار كرد. له خوله‌كی 89دا، گاریس به‌یڵ گۆڵێك و كه‌ریم به‌نزیمه به لێدانێكی سزا گۆڵێكی تۆمار كرد.
به‌م جۆره ژماره‌ی گۆڵه‌كانی رۆناڵدۆ له لا لیگادا كه له 285 یاریدا به‌شداریی كردووه، گه‌یشته 300 گۆڵ.
ژماره‌ی خاڵه‌كانی ریال مه‌درید به‌م بردنه‌وه‌یه گه‌یشته 51 خاڵ و دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس له 28 خاڵدا مایه‌وه.