Mohammed Baqi Hussein,Muhammet Ali Kemal
20 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2017
مەدرید - AA
سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، فلۆرەنتینۆ پێرێز، سەبارەت بە یاریزانی یانەکەی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە ئەو وڵاتە جێبهێڵیت، بە وریاییەوە قسەی کرد.
فلۆرەنتینۆ پێریز لە لێدوانێکیدا کە لە راگەیاندنەکانی ئیسپانیادا بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاندووە ''نە من و نە هیچ کەسێکی دیکە لە یانەی ریاڵ مەدرید باوەڕمان بە رۆیشتنی رۆناڵدۆ لە یانەکە هەیە. لەدوای جامی کۆنفیدراسیۆنی فیفاوە، قسە لەگەڵ رۆناڵدۆ دەکەم. با بزانین چی دەبێت''.
پێرێز باسی لەوەکرد نایانەوێت رۆناڵدۆ بێزار بكه‌ن و گوتی، "رۆناڵدۆ یاریزانی ریاڵه و هه‌ر وا ده‌مێنێته‌وه. به‌های سه‌ربه‌ستكردنی رۆناڵدۆ ملیارێك یۆرۆیه. هیچ داواكارییه‌ك نییه و باوه‌ڕیش ناكه‌م ئه‌ویش یانه‌كه به‌جێبهێڵێت".