Melda Altakhan
17 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2016
ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ رایگەیاند کە لە داھاتوودا دەیەوێت لە ئەمریکا درێژە بە ژیانی وەرزشی بدات.
رۆناڵدۆ بە میدیاکانی ئیسپانیای راگەیاند کە بۆندەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدردید ساڵی ٢٠١٨ تەواو دەبێت. گوتیشی: "لەوانەیە لە داھاتوودا لە ئەمریکا درێژە بە ژیانی وەرزشی بدەم، ھاوکات ئەمە دەبێتە ئەزموونێکی جیاواز بۆ من".
رۆناڵدۆ راشیگەیاند کە رۆژ لە دوای رۆژ ئاستی تۆپی بەرز دەبێتەوە و بەم ھۆیەوەش لەوانەیە لە داھاتوودا لە ئەمریکا درێژە بە ژیانی وەرزشی بدات.