Mohammed Baqi Hussein
01 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2017
ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتینی و یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی لیۆنێل مێسی، له شاری رۆزاریۆ هاوسه‌رگریی له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنێلا رۆكوزۆ ئه‌نجامدا كه ماوه‌یه‌كی زۆره پێكه‌وه ده‌ژین.
ئاهه‌نگه‌كه له میوانخانه‌یه‌كی شاری رۆزاریۆ به‌ڕێوه‌چوو كه 300 كیلۆمه‌تر له بۆینس ئایرێسی پایته‌ختی ئه‌رژه‌نتین و زێدی هه‌ردووكیانه‌وه دووره. سێ خوشك و برای مێسی و دوو خوشكی ئه‌نتۆنێلا بوونه گه‌واهیده‌ری هاوسه‌رگیرییه‌كه و دواتر چوونه به‌رده‌م كامێرای رۆژنامه‌وانان كه له ده‌رگای میوانخانه‌كه‌دا چاوه‌ڕوان بوون.
نزیكه‌ی 150 په‌یامنێر و رۆژنامه‌وان كه به‌مه‌به‌ستی رووماڵی ئاهه‌نگه‌كه له‌ده‌وری میوانخانه‌كه كۆبووبوونه‌وه، رێگه‌یان پێنه‌درا وێنه و دیمه‌نی ئاهه‌نگه‌كه تۆماربكه‌ن.
نزیكه‌ی 250 كه‌س بۆ ئاهه‌نگه‌كه بانگهێشتكرابوون كه هه‌ریه‌كه له جیرارد پیكه، جۆردی ئه‌لبا، نیمار، دانی ئه‌لڤێز، دی مارییا، سێرجیۆ ئاگوێرۆ، گۆنزالۆ هیگواین، لاڤێزی و زابالێتا و هه‌ریه‌كه له یاریزانانی پێشووی به‌رشه‌لۆنه خاڤی هێرناندێز، كارلێس پویۆڵ و ساموێل ئیتۆ ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی مێسی بوون.
ئه‌نتۆنێلا ئه‌و عه‌زیه‌ی بۆ ئاهه‌نگه‌كه هه‌ڵبژاردبوو كه له‌لایه‌ن دیزاینه‌ری مۆدای به‌رشه‌لۆنه رۆزا كلاراوه ئاماده‌كرابوو و مێسی قاتێكی زاوای له ماركه‌ی ئیتاڵی جۆرجیۆ ئه‌رمه‌نی له‌به‌ركردبوو.
گرووپی مارامای موزیكی ئۆرۆگوایی و كارینای گۆرانیبێژی ئه‌رجه‌نتینی و خۆشه‌ویستی ئه‌گوێرۆ له ئاهه‌نگه‌كه‌دا موزیك و گۆرانی‌یان پێشكه‌ش كرد.
جێی ئاماژه‌یه له ئاهه‌نگه‌كه‌دا هاوسه‌ری جێرارد پیكه و گۆرانیبێژی كۆڵۆمبی شاكیرا ئاماده‌بوو.
جێی باسه مێسی و ئه‌نتۆنێلا داوایان له میوانه‌كانیان كرد له‌بری دیاریی ئاهه‌نگه‌كه‌یان، هاوكاری پێشكه‌شی كۆمه‌ڵه‌ی"Techo" بكه‌ن كه كار بۆ خزمه‌تكردنی بێ ماڵ و حاڵان ده‌كات.