Mohammed Baqi Hussein
08 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی پله یه‌كی ئیسپانی لیۆنێل مێسی، به ستایشه‌وه باسی ئه‌ستێره‌ی ریاڵ مه‌درید كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كات كه به‌رده‌وام له‌بابه‌تی باشترین یاریزانی جیهاندا به‌راود ده‌كرێن.
مێسی له لێدوانێكیدا بۆ مێدیاكانی چین رایگه‌یاند، هیچ یاریزانێكی دیكه ناچێت نێو ململانێی باشترین یاریزانی جیهان كه چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه و گوتی، "ته‌نها من و رۆناڵدۆ ئاماده‌ی ئه‌م ململانێیه‌ن و ركابه‌رییه‌كه له‌نێوانی ئێمه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت".
مێسی جه‌ختیكرده‌وه كه رۆناڵدۆ یاریزانێكی مه‌زنه و گوتی، "هه‌موو وه‌رزێك هه‌وڵده‌ده‌ین باشترین یاری بۆ یانه‌كانمان بكه‌ین. گرنگ نییه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌دا چی له‌باره‌ی ئێمه‌وه ده‌گوترێت. رۆناڵدۆ یاریزانێكی زۆر به‌توانایه و بووه به دیارده. هه‌مووان ئه‌مه ده‌زانن و له‌به‌رئه‌وه یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی جیهان".
یاریزانی ته‌مه‌ن 29 ساڵ رایگه‌یاند كه وه‌رزێكی شكستخواردوویان به‌ڕێكردووه و گوتی، "ئه‌مساڵ سه‌رباری هه‌وڵه‌كانمان نه‌مانتوانی و ته‌نها جامی شاهانه‌ی ئیسپانیامان به‌ده‌ستهێنا. ئومێده‌وارم وه‌رزی ئاینده باشتر ده‌بێت. پێوسته وه‌رزی نوێ له پێشتر باشتربێت. پێویسته لالیگا و خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانیش ببه‌ینه‌وه".
مێسی راشیگه‌یاند گه‌وره‌ترین ئامانجی ئه‌وه‌یه، له به‌رشه‌لۆنه كۆتایی به ژیانی تۆپی پێی بهێنێت.
مێسی و رۆناڵدۆ ماوه‌ی 9 ساڵه رێگه‌یان نه‌داوه تۆپی زێڕین كه خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانه، له‌لایه‌ن فیفاوه به یاریزانێكی دیكه بدرێت. له‌و نۆ ساڵه‌دا مێسی 5 و رۆناڵدۆ 4 جار نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه. بۆ ئه‌مساڵیش رۆناڵدۆ به شایانی نازناوه‌كه داده‌نرێت كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید دا جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا و لالیگای به‌ده‌ستهێناوه.