Sangar Hamad Azeez
07 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2017
ئیستانبوڵ - AA
یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و هەڵبژاردەی پرتوگال، کرستیانۆ رۆناڵدۆ خاوەنی زۆرترین داهاتە لە سالێکدا بە بەراورد بە تەواوی وەرزشوانان لە هەموو بوارە وەرزشییەکانی دیکەدا.
بە گوێرەی لێکۆلینەوەیەکی رێکخراوی فۆربرێس کە لە حوزەیرانی ٢٠١٧دا سەبارەت بە داهاتی وەرزشوانان ئەنجامی دابوو، داهاتی رۆناڵدۆ لە ساڵی رابردوودا بریتی بووە لە ٩٣ ملیۆن دۆلار کە یەمەش بەرزترین داهاتە بە بەراورد بە تەواوی وەرزشوانان لە تەواوی بوارە وەرشییەکانی دیکەدا.
ئەم خشتەی خوارەوە ریزبەندی ئەو ١٠ وەرزشوانەیە کە زۆرترین داهاتیان هەبووە لە ساڵی رابردوودا :
| وەرزشوان | بوار | داهات بە دۆلار |
|---|
| 1 | کریستانۆ رۆناڵدۆ | تۆپی پێ | ٩٣ ملیۆن |
|---|
| 2 | لێبرۆن جەمیس | تۆپی سەبەتە | ٨٦،٢ ملیۆن |
|---|
| 3 | لیۆنەل میسی | تۆپی پێ | ٨٠ ملیۆن |
|---|
| 4 | رۆجێر فێدێرێ | تێنس | ٦٤ ملیۆن |
|---|
| 5 | ژیڤن دورانت | تۆپی سەبەتە | ٦٠،٦ ملیۆن |
|---|
| 6 | ئاندرێو لەک | تۆپی رەکبی | ٥٠ ملیۆن |
|---|
| 7 | رۆری ماکلۆری | گۆلف | ٥٠ ملیۆن |
|---|
| 8 | ستیفان کوری | تۆپی سەبەتە | ٤٧،٣ ملیۆن |
|---|
| 9 | جەیمس هاردەن | تۆپی سەبەتە | ٤٦،٦ ملیۆن |
|---|
| 10 | لویس هاملتۆن | فۆرمولا ١ | ٤٦ملیۆن |
|---|