Muhammet Ali Kemal
07 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2017
ئیستانبوڵ - AA
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی رۆژنامەی فۆربس و بە ئەژمارکردنی داهاتەکانی وەرزی ٢٠١٥-٢٠١٦، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، بە بەدەستهێنانی بەرزبوونەوەیەک بەرێژەی لەسەدا ١١ی بەهاکەی گەیاندنی بە ٣ ملیار و ٦٩٠ ملیۆن دۆلار، بەهای خۆی لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ پلەی یەکەم لەسەر ئاستی جیهان بەرزکردەوە و بووە گرانترین یانە و پێش یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی کەوت.
مانچستەر یونایتد لەماوەی ٥ ساڵی رابردوودا یەکەم جارە دەگاتە لووتکە و لەدوای ئەویشەوە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە بەهای ٣ ملیار و ٦٤٠ ملیۆن دۆلار و پاش ئەو دوو یانەیەش یانەی ریاڵ مەدرید بە بەهای ٣ ملیار و ٥٨٠ ملیۆن دۆلار پلەی سێهەمی گرت.