Sangar Hamad Azeez
06 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2017
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی تورکیا لە مەقدۆنیاوە بەرەو ئیتالیا گەشتیان دەکرد لەناو ئەو فرۆکەیەی کە یاریزانان و رۆژنامەنووسانی تێدا بوو، ئاردا توران قسەی بە یەکێک لەو رۆژنامەنووسانە گوت، و بە ناو زراندنی ئەو تۆمەتباری کرد.
دواتر ئەردە توران هێرشی کردە سەر ئەو پایامنێرە و دەستی لە ملی نا، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو پەیامنێرە بە وەرگرتنی بەرتیل ئەردا تورانی تۆمەتبار کردبوو.
ئەم هەڵسوکەوتەی ئەردا دەنگدانەوەی لە میدیاکانی تورکیا و ئیسپانیا بەدوای خۆیدا هێنا و بەهۆیەوە فیدراسیۆنی تۆپی پێێ تورکیا لەگەڵ فاتیح تێریمی راهێنەری هەڵبژاردەکە کۆبووە و بڕیاریاندا ئاردا لە کەمپی هەڵبژادەکەی لە سلۆڤینا دووربخەنەوە.
ئەمڕۆش لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئەردا توران بە یەکجاری وازهێنانی خۆی لە یاریکردن بۆ هەڵبژردەی وڵاتەکەی راگەیاند.
لە کۆنگرەکە ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە هیچ پەشیمان نییە لە هەڵسوکەوتەکانی و گوتی: "من لە هەموو ژیانم هیچ قسەیەکم لەبیرنەکردووە کە پێم گوتراوە. ئەگەر لە ژیان شتێک بکەن دەبێت باجەکەشی بدەن، من کاتێک جلی هەڵبژاردەی وڵاتەکەمم لەبەردابوو هەڵەیەکم کرد، دەبێت باجەکەی بدەم".