Ramal Abdullah Mahmood
06 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2017
ئەنقەرە-AA
سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو رایگەیاند "با هەکاری و شرنەخ بە پارێزگا بمێننەوە، ئەگەر بەرژەوەندی وڵات لەوە دایە با یوکسەکۆڤا و جزیر ببنە پارێزگا. با بێین لە بری ٨١ پارێزگا بیکەینە ٨٣ پارێزگا. ئەوە بانگهێشتی ئێمەیە وەک جەهەپە، هیوادارم لە ناوچەکە پشتگیری بکرێت".
کەمال کڵچدارئۆغڵو لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا بەر لە دامەزراندنی کۆماریش هەکاری پارێزگا بووە. ئەوەی بە بیرهێنایەوە کە دەگوترا "شرنەخ و هەکاری نەبنە پارێزگا، با یوکسەکۆڤا و جزیر ببنە پارێزگا"، کڵچدارئۆغڵو سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە دەسەڵات ئەوە وەک پاساوێک بۆ بەرگرتن لە رووداوە تیرۆریستییەکان بەکاردەهێنێت، ئەم تێڕوانینەیشی تا دوا رادە بەهەڵە لە قەڵەمدا.
سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو رووی دەمی کردە وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو و گوتی: "با هەکاری و شرنەخ بە پارێزگا بمێننەوە، ئەگەر بەرژەوەندی وڵات لەوە دایە با یوکسەکۆڤا و جزیر ببنە پارێزگا. با بێین لە بری ٨١ پارێزگا بیکەینە ٨٣ پارێزگا. ئەوە بانگهێشتی ئێمەیە وەک جەهەپە، هیوادارم لە ناوچەکە پشتگیری بکرێت".