Sangar Hamad Azeez
24 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2016
شرنەخ - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی رووبەرووبوونەوەی پەکەکە لە شارۆچکەی ئیدلی سەر بە پارێزگەی شرنەخ شەڕ و پێکدادان سەریهەڵدا و بە گوێرەی زانیارییە بەراییەکانیش نۆ چەکداری پەکەکە کوژران.
ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە بەردەوامە.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی نێو ئاسایش بەدەستکەوتووە، لە شارۆچکەی ئیدلی سەر بە پارێزگای شرنەخ پێکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و گروپێکی چەکدار روویدا کە ناوی "شەپۆڵی دۆزەخ"یان لەخۆ نابوو.
بە گوێرەی زانیاریە بەراییەکان لە پێکدادانەکاندا نۆ چەکدار کوژراون، هەروەها ناو بەناو دەنگی تەقە دەبیسترێ و مەزەندە دەکرێت ژمارەی کوژراونی گروپە چەکداریەکە روو لە هەڵکشان بکات.