Ekrem Payan
26 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2019
شرنەخ - AA
دوو رۆژ به‌ر له‌ئێستا له گوندی ئوچكیراز سنووری پارێزگای شرنا‌خ و له دامێنی چیای جودی، كانێكی خه‌ڵووز داڕما كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی لێدرابوو.
به‌هۆی رووداوه‌كه‌شه‌وه كرێكارێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ به ناوی حه‌سه‌ن ئیناڵ له‌ژێر داروپه‌ردووی كانه‌كه‌دا گیری خوارد.
دوای دوو رۆژ له كاركردن و هه‌وڵدانی تیمه‌كانی فریاگوزاری سه‌ربه وه‌زاره‌تی وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان و سه‌رۆكایه‌تی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (AFAD) ته‌رمی ئیناڵ دۆزرایه‌وه.
دواتر ته‌رمه‌كه بۆ ئه‌نجامدانی پشكنین ره‌وانه‌ی پزیشکی دادوەری شرنەخ كرا.