Sangar Hamad Azeez
14 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2016
جارێکی دیکە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە ناوەندی پارێزگای شرنەخ راگەیەندرا و بۆ ئەم مەبەستەش لە رێگەی بڵندگۆکانی مزگەوت و ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیسەوە هاووڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە کە ئەمشەو ساعەت ١١ی تا دووبارە ئاگادارکردنەوەیان نەیەنە دەرەوە و هاتوچۆ قەدەغەیە.
بە ئامانجی پاککردنەوەی ناوچەکە لە ئەندامانی پەکەکە و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن، پارێزگاری شرنەخ قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە ناوەندی پارێزگاکە راگەیاند و بۆ ئەم مەبەستەش، پۆلیس لە رێگەی بڵندگۆی مزگەوتەکان و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە لە سەعات ١١ی ئەم شەو تا کاتێکی نادیار قەدەغەکردنی هاتوچۆ رادەگەیەنرێت.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی ئاسایش ژمارەیەک تیرۆریست لە چەند گەڕەکێکی ناوەندی شرنەخ خۆیان حەشار داوە و رێ لە هاووڵاتیانیش دەگرن گەڕەکەکان چۆڵ بکەن.