شرنەخ
جێگری پارێزگاری شرناخ (تورگای ئیلھان) لەکاتی پێشوازییکردنی لە شاندی پارتی گەلی کۆماریCHP چوونە دەروازەی سنووری خاپوور لە سلۆپی و باسی لە گرنگی خاڵی سنووری (ئیبراھیم خەلیل) کرد لەنێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیاو گوتی " رۆژانە زیاتر لە شەش ھەزار ئوتۆمبیلی گەورەو بچووک لەم خاڵەوە دێن و دەچن، بەھۆی قەرەباڵخی زۆر کێشە دروست دەبێ، بۆیە بڕیارمانداوە پردێکی دیکە دروست بکەین".
ئێستا لەنێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا لەخاڵی سنووری ئیبراھیم خەلیل تەنیا دوو پرد ھەن، لەچاو قەرەباڵخی رێگاکەی ژمارەی پردەکان کەمن.
وەفدی جەھەپە لە شارۆچکەیی سلۆپییا سەردانی دەروازەیی خابوور کە دکەویتە لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و تورکیا کرد و لەوێ زانیاری لە بارەی ھاتوچوویاندا وەرگرت.
یاریدەدەری پارێزگاری شرنەخ باسی دەروازەیی خابوور کرد و گوتی: لە رۆژێژدا نزیکی شەش ھەزار سەیارە لەم دەروازەدا تێپەر دەبن و ئەمەش وا دەکات کە لە ھاتوچوودا کێشە دروست ببەت. زۆر جار ئیزدیھامی سەیارە سروست دەبەن لە بەر ئەوەی بریارمان دا پرۆژەیی پردی سێیەمین دروست بکەن.
سەزگین تانرکولو یاریدەدەری سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریCHP لەبارەی پرۆسەی ئاشتی گوتی "لەمانگی کانونی دووەمەوە تا ئێستا باسی ئەم پرۆسەیە دەکرێ بەڵام دواخستنی ئەم پرۆسەیە کەڵکی ھیچ لایەکی تێدا نییە. حکومەت لەبارەی ئەم پرۆسەوە ھیچ زانیارییەک بۆ رای گشتی بڵاو ناکاتەوە بەداخەوە ھیچ بەرەوپێشچوونێک لەم پرۆسەیە بە دینەھاتووە".