ھەولێر
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێمی کوردستان (مەریوان نەقشبەندی) ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: سەفەرکردن بۆ مەککە پێنج رۆژ دوادەخرێ.
وابڕیار بوو یەکەم وەجبەی سەفەرکردن بۆ سعودیە رۆژی ١٨ی ئەم مانگە بەڕێبکەوێ، بەڵام بەھۆی ھەڵبژاردن لەھەرێمی کوردستان لەڕۆژی ٢١ی مانگ کاتەکەی پێنج رۆژ دواخرا.
نەقشبەندی بۆ AA گوتی "وابڕیارە ئەمساڵ سێ ھەزار و ٧٢٠ کەس بۆ بەجێھێنانی فەریزەی حەج، سەردانی مەککە بکەن بەڵام بە مەبەستی بەشدارییکردنیان لەپرۆسەی دەنگدان داوامانکرد لەحکومەتی فیدراڵ کە سەفەری ئەوان دوا بخات، حکومەتی فیدراڵیش داواکاریی ئێمەی قەبوڵکرد".
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی جەختیکردەوە لەکاتی دواکەوتنی سەفەری ئەو کەسانەی دەچنە سعودیە، ھیچ کێشەیەکی بۆ پێش نایەت لەو وڵاتەو شوێنی مانەوەو ھاتوچۆکردنیان بۆ دابین دەکرێ لەسعودیە.