Rewa Mahmut Hasan
26 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2016
شرنەخ AA
لە ئاکامی تەقاندنەوەی بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکراو بە خاڵێکی پشکنینی پۆلیس لە شارۆچکەی جزیر سەربە پارێزگای شرنەخ، بەپێی ئامارە بەراییەکان ٨ پۆلیس گیانیان لەدەستداوە و ٤٥ی دیکەیش بریندار بوون.
پارێزگاری شرنەخ بڵاوی کردەوە، لە سەر رێگای سەرەکی جزیر- شرنەخ لە نزیک خاڵێکی پشکنینی پۆلیس، بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە و لەئاکامدا ٨ پۆلیس گیانیان لە دەستدا و ٤٥ی دیکەیش بریندار بوون کە برینی دوو لە قوربانیان سەختە.
بریندارەکان لە نەخۆشخانەی جزیر چارەسەرییان بۆ دەکرێت.
لە هێرشەکەدا هەروەها بینای فەرماندەیی گرووپی هێزی چالاکە مەدەنیەکان زیانی بەرکەوتووە و رێگای سەرەکی جزیر- شرناخ بەڕووی هاتوچۆدا داخراوە.