Fecri Barlık
04 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2020
سێرت - AA
لە گوندەواری قەزای ئەروهـ سەربە پارێزگای سێرت، ئۆپەراسیۆن بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە دەستی پێ کرد.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن پارێزگای سێرت-ەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لەلایەن فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگاکەوە ئۆپەراسیۆنێک رێکخراوە بەمەبەستی لە چالاکی خستنی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، دەستگیرکردنی ئەوانەی هاریکاری دەکەن و خاپوورکردنی حەشارگە، پەناگە و عەمبارەکانیان.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە پێناو پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییانی ناوچەکە لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ەوە تا راگەیاندنی دووەم قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە گوندەکانی داداکڵی، دۆنەردۆڤەر، داغدۆشو، گولبورنو و ئۆزلوپەلتی راگەیەندراوە.