Halife Yalçınkaya
04 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2020
سیواس - AA
له چوارچێوه‌ی رێوشوێنه‌كانی به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) لە شارۆچکەی دۆغانشار سنووری پارێزگای سیواس، گوندێک كه‌ره‌نتینه‌كرا.
پارێزگای سیواس لە راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە به‌مه‌به‌ستی بەرگرتن له دروستبوونی مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان و ده‌سته‌به‌ركردنی دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تیی، به بڕیاری ده‌سته‌ی تهندروستپارێزی شارۆچكه‌كه، بڕیاردرا گوندی یاوشانجک كه‌ره‌نتینه بكرێت.
به‌هۆی كهرهنتینهكردنهكهوه گونده‌كه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرا.