04 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2020
سیواس – AA
به‌هۆی به‌فر بارین و هه‌ڵكردنی رههێڵهوه رێگای ٢٠٢ گوند له سیواس داخراوه.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به ئامێری تایبه‌ت به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ راماڵینی به‌فری سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی ئه‌و ٢٠٢ رێگایه‌ی به‌هۆی به‌فر بارین و هه‌ڵكردنی رههێڵهوه داخراون.
ئه‌و به‌فربارینه‌ی به‌چڕی شارۆچكه‌كانی پارێزگای سیواس-ی گرتووه‌ته‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بێ به‌كارهێنانی زنجیر رێگه به ئۆتۆمبێله گه‌وره كێش زۆره‌كان نادرێت به تێپه‌ڕگه‌ی كزڵداغدا تێپه‌ڕن كه سیواس و ئه‌رزنجان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
تیمه‌كان له هه‌وڵی چڕوپڕدان تاكو رێگاكانی هاتوچۆ به‌هۆی به‌فر و رههێڵهوه دانه‌خرێن.