Necmettin Karaca
02 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2020
وان-AA
تاڤگه‌ی مورادییه ده‌كه‌وێته شارۆچكه‌ی مورادییه‌ی سه‌ربه پارێزگای وان و له هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵدا جێگای سه‌رنجی گه‌شتیارانه، له‌ئێستاشدا كه وه‌رزی زستانه پله‌ی گه‌رما له‌و ناوچه‌یه گه‌یشتووه‌ته 20 پله ژێر سفر و به‌مهۆیه‌وه به‌شێكی تاڤگه‌كه بهستوییهتی.
دیمه‌نی سه‌هۆڵبه‌ندانی تاڤگه‌ی مورادییه كه له به‌رزی 15 مه‌تره‌وه ده‌ڕژێته خوار دیمه‌نێكی دڵڕفێنی دروستكردووه، زۆرێك له هاووڵاتیانیش بۆ بینینی ئه‌م دیمه‌نه و تۆماركردنی وێنه‌ی یادگاری سه‌ردانی تاڤگه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌شێكی گه‌شتیاران باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌و دیمه‌نه‌ی ئێستا دروست بووه پێیان خۆشه له وه‌رزی زستاندا سه‌ردانی ناوچه‌كه بكه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌شی خولیای وێنه‌گرتنیان هه‌یه دیمه‌نێكی گونجاویان بۆ پۆستكارت ده‌ستكه‌وتووه.