Mohammed Baqi Hussein
29 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2016
سیواس - AA
له‌ئاکامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له شارۆچكه‌ی یڵدزهلیی سه‌ربه پارێزگای سیواس، ٣٤ کەس برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له‌سه‌ر رێگای سیواس-یۆزگات له‌نزیك گوندی كاڤاكی سه‌ربه شارۆچكه‌ی یڵدزهلی، به‌هۆی زوقم وه‌رگه‌ڕاوه و له ئاکامدا ٣٤ سه‌رنشین برینداربوون و ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندروستییه‌وه گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌كانی سیواس.
ژمارەیەک له سه‌رنشینه‌كان رایانگه‌یاندووه، پاسه‌كه به‌هۆی توندباوه له رێڕەوی خۆی لایداوه و وه‌رگه‌ڕاوه.