Muhammet Ali Kemal
17 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2017
ئەلعەزیز- AA
لە ئەنجامی پێکدادانی پاسێک و بارهەڵگرێک لە شارۆچکەی کاراکۆچانی سەربە پارێزگای ئەلعەزیز، بە پێی ئامارە بەراییەکان 2 کەس گیانیان لەدەستداوە و 30 ی دیکەش برینداربوون.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، پاسەکە لەسەر رێگەی سەرەکی ئەلعەزیز-بینگۆل لە پشتەوە خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرێکدا کە شیشی بارکردووە.
بە پێی ئامارە بەراییەکانیش لە ئەنجامی رووداوەکەدا، دووسەرنشینی پاسەکە گیانیان لەدەستداوە و 30 سەرنشینی دیکەش برینداربوون.
هاوکات تیمەکانی تەندروستی بریندارەکانیان رەوانەی نەخۆشخانەکانی شارەکە کرد و تیمەکانی جەندرمەش رێوشوێنی ئەمنییان لە شوێنی رووداوەکە گرتەبەر.