Muhammet Ali Kemal
12 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2016
پارێزگاری چاناکالە حەمزە ئەرکاڵ رایگەیاند لە شارۆچکەی گەلیبۆڵوی سەر بە پارێزگاکەیان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی گەشتیارییدا بەپێی ئاماری سەرەتایی چوار کەس گیانیان لەدەست داوە و ٢٧ کەسیش بریندار بوون.
ئەرکاڵ لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند پاسێک کە ژنە فێرخوازانی کۆرسێکی فێربوونی قورئانی بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتی کولتووری دەگواستەوە، وەرگەڕاوە و تا ئێستاش هۆکاری وەرگەڕانەکەی نەزانراوە.
حەمزە ئەرکاڵ باسی لەوە کردەوە لەدوای رووداوەکەوە و دوای ئەوەی شۆفێری ئۆتۆمبیلێک کە بەوێدا تێپەڕدەبێت، هەواڵی وەرگەڕانی پاسەکەیان دەداتێ، تیمەکانی فریاکەوتن و تەندروستی رەوانەی شوێنی رووداوەکە دەکەن و گوتیشی: ''لە ئەنجامی رووداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەست داوە و ٢٧ کەسی دیکەش بریندار بوون''.