Mahmut Bazlama,Hemın Othman Mohammed
06 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2017
عه‌نتاب - AA
له رووداوێكی هاتوچۆدا له شارۆچكه‌ی ئارابان سەربە پارێزگای عه‌نتاب، ئۆتۆمبێلێك دوای ئه‌وه‌ی وه‌رگه‌ڕا، ئاگری گرت و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی عه‌نتاب-ئادیامان، ئۆتۆمبێلێك له به‌رزه پردێكه‌وه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكی ئۆتۆمبێله‌كه ئاگركهتووهتهوه و به‌هۆیه‌وه سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه كه سێ كه‌س بوون و هێشتا ناسنامه‌یان دیارنییه، گیانیان له‌ده‌ستداوه.