Muhammet Ali Kemal
02 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2016
ئەلعەزیز- AA
سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی کاراکۆچان، بورهان کۆجامان کە سەر بە دەبەپەیە و لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەی سەر شارۆچکەکەدا دەستگیرکرابوو، لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرا.
دوای ئەوەی لەمیانەی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا 13 کەس کە چواریان ژنن و سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی کاراکۆچانی سەر بەپارێزگای ئەلعەزیز و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی هەمان شارۆچکە جەننەت ئایک بەتۆمەتەکانی پێشێلکردنی یاسای باجەکان، دەستخستنی قازانجی ناڕەوا، زیان گەیاندن بە دامودەزگاکانی حکوومەت لەرێگەی هەڵخەڵەتاندنەوە، بەکارهێنانی ئەرکەکانیان بەشێوەیەکی خراپ، لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکەوە دەستگیرکرابوون و رێکارە یاساییەکانیان بۆ تەواوکرا، رەوانەی دادگا کران.
گومانلێکراوەکان لەلایەن داواکاری گشتییەوە گوتەیان لێوەرگیرا و رەوانەی لای دادوەری ئێشکگر کران. هەریەک لە بورهان کۆجامان و جەننەت ئایک بڕیاری دەستبەسەرکردنیان لەلایەن دادگاوە بۆ دەرکرا.
گومانلێکراوەکانی دیکە بەمەرجی ئەوەی نەتوانن گەشتی دەرەوەی وڵات بکەن و لەژێر چاودێرییدابن، ئازادکران.