Sangar Hamad Azeez
12 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2016
لە چەند شارێکی خۆرههڵاتی تورکیا ١٩٦کەس لە کاتی قوربانیکردندا برینداربوون و گەیەنرانە نەخۆشخانە.
لەگەڵ دەستپێکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان نەخۆشخانەکانی ئەرزەڕووم، ئیغدر، تونجهلی، ئەرزینجان، قەرس، ئاگری و ئەردەهان قەرەباڵغییەکی زۆریان بەخۆوە بینی.
بەهۆی نهشارهزایی لە کاری قەسابی ٥٠ کەس لە ئەرزەڕووم، ١٢ کەس لە ئیغدر، ٣ کەس لە تونجهلی، ٣٥ کەس لە قەرس، ٢٧ کەس لە ئەرزینجان، ٦٢ کەس لە ئاگری و ٧ کەس لە ئەردەهان خۆیان بریندارکرد و لە ئیستادا لە نەخۆشخانەکانی شارەکان چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت.