Hemın Othman Mohammed
12 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2016
سه‌باره‌ت به دانانی قه‌ییوم بۆ شاره‌وانییه‌كان، وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیلو رایگه‌یاند: "ئه‌وه واتای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر مافی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسیدا نایه‌ت. به‌ڵكو ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه، به‌واتای ته‌واو پاراستنی ماف و دیموكراسیی دێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه ناكه‌ن ئه‌وا یاسا و دادگا دینه ئاراوه".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا سوله‌یمان سۆیلو، كه به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌یشته شاری مووش، له فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له پارێزگاری مووش سه‌ردار یاڤوز، په‌رله‌مانتاری مووشی ئاكپارتی مه‌همه‌ت ئه‌مین شیمشه‌ك، سه‌رۆكی شاره‌وانی مووش فه‌یات ئاسیا، فه‌رمانده‌ی جه‌ندرمه له پارێزگاكه ئیسماعیل شه‌ن و لایه‌نگرانی ئاكپارتییه‌وه پێشوازییلێكرا.
سۆیلو بۆ ماوه‌یه‌ك گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا كرد كه له پێشوازییدابوون، پاشان بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن رووی له مزگه‌وتی لاله كرد له ناوه‌ندی شاره‌كه، دواتر جه‌ژنه پیرۆزه‌ی له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان كرد.
سه‌باره‌ت به دانانی قه‌ییوم بۆ شاره‌وانییه‌كان، وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیلو گوتی: "ئه‌و گۆڕانكارییانه به واتای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر مافی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسیدا نایه‌ت. به‌ڵكو ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه، به‌واتای ته‌واو پاراستنی ماف و دیموكراسی دێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه ناكه‌ن ئه‌وا یاسا و دادگا دێنه ئاراوه. واتا هه‌ڵبژاردن ماف و ئازادی ناداته هه‌مووان به‌و شێوه‌یه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت ئه‌نجامیبدات. یاساكانی مۆڵه‌ت دیارن. به‌كارهێنانی سه‌رچاوه له شوێنی خۆیدا. هه‌ڵسه‌نگاندنێك به‌پێی یاسا. هه‌ر به‌پێی یاسا ده‌ستوه‌ردان له وانه ده‌كرێت كه به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و مۆڵه‌ته ده‌كه‌ن. له‌به‌رئه‌وه بنه‌مای سه‌ره‌كیی مانه‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ی یاسا و دیموكراسیدا".