Hemın Othman Mohammed
22 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2016
ده‌شتی مووش، به گوڵاڵه سووره و گوڵه نێرگز رازاوه‌ته‌وه و قه‌شه‌نگترین كاته‌كانی وه‌رزی به‌هار به‌ڕێ ده‌كات.
گوڵاڵه سووره و گوڵی نێرگز كه به‌هۆی كه‌می ته‌مه‌نیانه‌وه له ناوه‌ڕاستی وه‌رزی به‌هاردا له‌ناو ده‌چن، له ئیستادا ده‌شتی مووشیان رازاندووه‌ته‌وه و به بینینی سه‌رسام ده‌بیت.
گوندنشینێكی ناوچه‌كه به‌ناوی نه‌وزاد شیروان، باسی له‌وه كرد كه له مووشدا دوو وه‌رز به‌یه‌كه‌وه ده‌گوزه‌رێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ئێستادا له‌سه‌ر شاخی كورتیك به‌فر هه‌یه، له ده‌شتیش چه‌ندین جۆر گوڵی ره‌نگاوره‌نگ هه‌ن.
ئەو هەروەها گوتیشی: "له ئیستادا له ده‌شتی مووش جوانترین رۆژه‌كانی وه‌رزی به‌هار ده‌گوزه‌رێت. له‌سه‌ر شاخ هێشتا به‌فر هه‌یه به‌ڵام له ده‌شته‌كاندا گوڵی ره‌نگاوڕه‌نگ ده‌گه‌شێنه‌وه. ئه‌وانه‌ی ده‌شتی مووشیان نه‌بینیوه پیشنیار ده‌كه‌ین بێن بۆ دیتنی. ئەگه‌ر ده‌یانه‌وێت جوانترین دیمه‌نی سرووشتی ببینن، ئه‌وە سه‌ردانی مووش بكه‌ن چونكه ده‌ستی مووش جوانترین كاته‌كانی وه‌رزی ساڵ به‌ڕێ ده‌كات".