Sangar Hamad Azeez
22 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2016
ژەنەراڵ ئابدین ئوناڵ فەرماندەی هێزی چەکداریی سوپای تورکیا بە فڕۆکەی ئێف ١٦ بەشداریی لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە کرد.
بەگوێرەی هەواڵێک کە لە ماڵپەری فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی سوپای تورکیا بڵاو کراوەتەوە، لە شەوی ١٨ی ئەم مانگەدا ژەنەراڵ ئابدین ئوناڵ لە بنکەی سەربازی چوارەمی ئەنقەرە خۆی فڕۆکەوانیی فڕۆکەی ئێف ١٦ی کردووە و سەرەتا چووەتە بنکەی نۆیەمی سەربازیی لە بالکشەهیر و دواتر لە بنکەی هەشتەمی سەربازیی دیاربەکر نیشتووەتەوە.
لە دیاربەکر ناوبراو لەلایەن ژەنەراڵ دەنیز کارتەپە پێشوازی لێ کراوە و بەکورتی زانیاریی لەسەر چالاکییەکانی ناوچەکە وەرگرتووە.
دواتر ئەو ژەنەراڵە بەشداریی لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە کردووە و توانیویەتی بە سەرکەوتوویی ئامانجەکان بپێکێت.