Hamza mansur
02 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2016
هەلیكۆپتەرێكی جەنگی رژێمی بەشار ئەسەد، بۆمبێکی بەرمیل كە غازی كلۆری تێدابوو بەسەر ناوچەی سەراقب سەربە پارێزگای ئیدلب باكووری رۆژئاوای سووریا، بەردایەخوارەوە و لە ئاكامدا 10 كەس بریندار بوون.
سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی مەیدانی سەراقب بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "ئێوارەی دوێنی دووشەممە، هەلیكۆپتەرێكی جەنگی رژێم بۆمبێکی بەرمیل كە غازی كلۆری تێدابوو بەسەر ناوچەی سەراقب بەردایەخوارەوە و بەهۆیەوە 10 كەس بریندار بوون كە لەنێویاندا ژمارەیەک منداڵ هەیە.
سەرچاوەكە گوتیشی: "ئەو 10 كەسە بەهۆی هەڵمژینی كلۆرەكە تووشی گرفت لە بینین و رشانەوە هاتوون و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشكیان بۆ دەكرێت".
لە مانگی نیسانی رابردوودا، گەورە دانوستانکاری ئۆپۆزسیۆنی سووریا، محەمەد عەلووش ئاشكرای كردبوو كە رژێمەكەی ئەسەد 43 جار چەكی كیمیاوی و 13 جار غازی كلۆری دژی ناوچەكانی ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن، بەكار هێناوە.