Zafer Fatih Beyaz
18 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند: "له ئیدلب هێڵی بنه‌ڕه‌تییمان بریتییه له گه‌ڕانه‌وه بۆ لێكتێگه‌یشتنی سۆچی".
ئیبراهیم كاڵن له كاتێكدا كه كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار درێژه‌ی هه‌بوو، روونكردنه‌وه‌ی دا و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
كاڵن له‌باره‌ی دوایین دۆخی ئیدلب دوا و رایگه‌یاند: "گۆڕینی شوێنی خاڵه سه‌ربازییه‌كانی چاودێرییمان جێگه‌ی باس نییه. له ئیدلب هێڵی بنه‌ڕه‌تییمان بریتییه له گه‌ڕانه‌وه بۆ لێكتێگه‌یشتنی سۆچی".
جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی پاراستنى ئیدلب و سڤيلەكانى، بەردەوامن لە ناردنى پشتيوانى سەربازیى بۆ ناوچەكە.
گوتەبێژى سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا له‌باره‌ی په‌لاماردانی سه‌ربازانی سوپای وڵاته‌كه‌ی و هێرشكردنه سه‌ریان له ئیدلب، رایگه‌یاند: "كاتێك كه هێرش بۆ سه‌ر سه‌ربازانمان ده‌بێته جێگه‌ی باس، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌كانی رابردوودا روویدا، با هیچ كه‌س گومانی له‌وه نه‌بێت كه وه‌ڵامه‌كه‌ی به توندترین شێوه ده‌ده‌ینه‌وه".
له‌باره‌ی گفتوگۆكانى وڵاته‌كه‌شی سەبارەت بە ئيدلب لەگەڵ رووسيا، ئیبراهیم كاڵن گوتی: "تا ئێستا ئەنجامێک دەرنەچووە لە گفتوگۆكان كە دڵنەواييمان بداتەوە. ئێمە قبووڵى ئەو نەخشە و پەڕاوەمان نەكرد كە پێشكەشكرا".
کاڵن دواتر باسی هێرشی مووشه‌كیی هێزه‌كانی خه‌لیفه حه‌فته‌ری بۆ سه‌ر به‌نده‌ری ته‌رابلوس كرد و رایگه‌یاند: "هێرشێكی ده‌ستدرێژیكارانه بوو، ئامانجه‌كه‌ی نه‌پێكا. ده‌ستبه‌جێ بههاوشێوهیی وه‌ڵامدرایه‌وه".
گوتەبێژى سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا پاشان له‌باره‌ی سیستمی حوكمڕانیی وڵاته‌كه‌ی کە بریتییه له سیستمی سه‌ركۆماریی، گوتی: "ئەو سیستەمەى كە خەڵك قسەى لەسەر كردووە بڕيارى لەسەر داوە، ئيرادەيان خستۆتە سندووقى دەنگدانەوە، دووبارە كردنەوەى ئەم بابەتە و بڵاوكردنەوەى دەنگۆى وەك 'لەبەر ئەم هۆيەيە توركيا بە باشى بەڕێوەنابرێت' لەگەڵ سياسەت و كۆمەڵايەتى وڵاتەكەمان يەكناگرێتەوە".
راشیگه‌یاند: "كۆمارى توركيا، هيچ دەرفەتێك نادات بە كودەتا لە هەر كەسێكەوە بێت و بە هەر شێوەيەك بێت".