18 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2020
بورسا – AA
دوای قۆڵبه‌ستكردنی به‌ناو گه‌وره به‌رپرسێكی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له شارۆچكه‌ی ئینه‌گۆل سەربە پارێزگای بورسا كه هاووڵاتییه‌كی سووریایه، سێ تۆمه‌تباری دیكه‌یش ده‌ستگیركران كه یه‌كێكیان كاری هه‌واڵگری بۆ داعش كردووه.
له میانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له به‌ناو به‌رپرسی باڵای داعش له سووریا، ی. ئا. كه ناوی نهێنی "ئه‌بو تاكی ئه‌لشامی"یه، تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایش شوێنی تۆمه‌تبارێكیان به ناوی ك. ئه. هه‌ر له‌و شارۆچكه‌یه ده‌ستنیشان كرد كه كاری هه‌واڵگری بۆ داعش كردووه.
دواتر تیمه‌كان هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ناونیشانی ئه‌و كه‌سه و ك. ئ. له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه كه به‌هۆی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه خراونه‌ته لیستی "قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنه ناو وڵاتەوە به‌هۆی ئه‌منییه‌تی گشتیی"ه‌وه ده‌ستگیركران.
تۆمه‌تباران ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی بورسا كراون.