بورسا
بولهند ئارنچ، جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا، لە میانەی وتارێكیدا كە لە كۆنفرانسی "بناغەی مێژووی توركیای نوێ" كە لە چوارچێوەی كۆنفرانسەكانی توركیای نوێ ڕێكدەخرێت ڕایگەیاند: توركیا ئامانجەكانی بۆ ساڵەكانی 2023، 2053 و 2071 دیاری كردووە، كە هەموویان ئامانجی گرنگن.
ئارنچ، ئاماژەی بەوە كرد كە پرۆژەكە ئەمرۆ بە شیوەی جیاواز خۆیان جێبەجێی دەكەن و گوتی: ئەمرۆ ئاژانسی ئانادۆڵو هەیە كە بە هەشت زمان پەخش دەكات و بە هەشت زمان ئابوونەی هەیە.
جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا ئارنچ، باسی لە سەردانەكەی بۆ قەتەر و بەسەر كردنەوەی كەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلجەزیرە كرد و گوتی: "باسی كارەكانی خۆیانیان كرد، منیش گوتم ئیمەش ئاژانسی ئانادۆڵومان هەیە، چونكە بە منیان گوت ئیدی دەمانەوێت لە ناوچەكانی باڵكانیشدا كار بكەین و هەبین، دەمانەوێت جێ پێی پەخشمان بەرفراوان بكەین. منیش پێم گوتن ئێمە لەوێ هەین دەتوانین هاوكاریتان بكەین و هەواڵتان پێ بفرۆشینەوە. گوتیان زۆر باشە. گوتم ئێمە پێش دوو ساڵ و نیو بەرلەئیستا لە ناوچەكانی باڵكان بە زمانەكانی بۆسنەیی و كرواتی دەستمان كرد بە پەخش. هەزاران ئابوونەمان هەیە. تەواوی ئەو ناوچەیە هەواڵ لە ئێمەوە وەردەگرن. ئەوە چەند شتێكی سەرنج راكێشە، پێم گوتن با بە زمانەكانی "كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی و فەڕەنسی هەواڵتان بدەینێ"، ئاژانسی ئانادۆڵو تەنانەت بە زمانی ئەلبانیش پەخش دەكات. بە هەشت زمان هەواڵ ئامادە دەكەین. بەو شێوەیەش ئاگاداری یەكتر دەبین. تەواوی رووداوەكانی جیهانی ئیسلامی لای ئێمەیە. ئەگەر بمانەوێت لە ئاژانسی AFP هەواڵ وەربگرین ئەوا تیا دەچین، بۆیە پێویستە هەواڵەكانی خۆمان لە سەرچاوە باوەڕپێكراوەكانەوە وەربگرین."