ئەلازغ
له میانه‌ی وتارێكیدا كه له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه پرۆژه‌یه‌كدا پێشكه‌شی كرد، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: به‌پێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان رێژه‌ی پاڵپشتی كردن له سیستمی سه‌رۆكایه‌تی لە سەدا 70ه.
ئه‌ردۆغان، دانیشتوانی ئیلازی بانگهێشت كرد كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7ی حوزه‌یراندا خاڵیكی وه‌چه‌رخانی میژووی تۆمار بكه‌ن و له پێناو توركیایه‌كی نوێ، ده‌ستورێكی نوێ و قۆناغی چاره‌سه‌ریدا به ده‌نگه‌كانی خۆیان یه‌كه‌م سه‌رۆك هه‌لبژێرن.
ئه‌ردۆغان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كاتێ توركیا گه‌وره و به‌هێز ده‌بێت، کێشەكانیشی گه‌وره‌ده‌بن، بۆیه به باوه‌ڕ و به‌هێز و تواناوه به‌سه‌ر ئه‌و کێشانه‌دا سه‌رده‌كه‌ون. گوتیشی، بۆئه‌وه‌ی بتوانین برایه‌تیمان به‌ره‌و پیش به‌رین بۆیه ده‌ستمان كرد به قۆناغی چاره‌سه‌ری. تا ئه‌مڕۆش قۆناغه‌كه به‌وپه‌ڕی متمانه‌وه به‌ڕیوه‌چوو.
گوتیشی: "به‌دڵنیاییه‌وه قۆناغی چاره‌سه‌ری، بابه‌تی سه‌وداكردن و بێنه‌وبه‌رده نییه. پێش هه‌موو شتێك ئه‌م قۆناغه ئه‌و ماف و یاسایانه بۆ خه‌ڵكانی ئه‌و ناوچانه ده‌گێڕیته‌وه كه لێیان زه‌وت كراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا قۆناغی چاره‌سه‌ری، دۆخێكی ئارامی متمانه‌دار ده‌سته‌به‌رده‌كات له‌پێناو ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز به‌ره‌و ئامانجه‌كانی توركیا برۆین و به دڵنیاییه‌وه له داهاتوو بڕوانین."
ئه‌ردۆغان جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیكه ئازاری خۆشه‌ویستانتان نه‌بیننه‌وه، ده‌ستمان كرد به‌م قۆناغه و به ئارامیه‌وه به‌ڕیوه‌ی ده‌به‌ین.