سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵوی وه‌ك كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران له هه‌مان كات سه‌رۆكی گشتیی ئه‌كه‌په دیاریكرد.
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند كه وه‌ك پارتی ده‌سه‌ڵات خاوه‌ن زۆر كه‌سایه‌تی به‌هێزن، به‌ڵام بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ده‌بوایە ته‌نیا یه‌ك كه‌س هه‌ڵبژێرن كه خاوه‌نی ئه‌زموون و كاره‌كته‌رێكی به‌هێزه، به‌مه‌ش دوای راوێژكارییهكی زۆری پارته‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو وه‌ك كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ده‌ستنیشانكراوه. كه له هه‌مان كاتدا كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی توركیا پێكدێنێ.
به‌وه‌ش داودئۆغڵو تاكه كاندید ده‌بێت له كۆنگره‌ی نائاسایی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان كه بڕیاره له رۆژی 27ی ئاب سازبكرێ.
ئه‌ردۆغان گوتی: "بابه‌تی گرنگی توركیا بابه‌تی ده‌ستووره، من دڵنیام له‌وه‌ی داودئۆغڵو به هه‌ستیارییه‌كی زۆره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته ده‌كا."
ئه‌ردۆغان هیوای خواست كه داودئۆغڵو سه‌ركه‌وتووبێ له به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی و پێشخستی وڵات، به تایبه‌تی كۆشش كردن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی 2023ی ئه‌كه‌په.