Muhammet Ali Kemal
21 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2017
بورسا - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی/پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب، ١٩ پزیشک دەستبەسەرکران کە ژمارەیەکیان پێشتر لە ئەرکە حکوومییەکانیان دوورخرابوونەوە، دواتریش رەوانەی دادگا کران.
گومانلێکراوەکان لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی و تاوانە رێکخراوەکان لە ئاسایشی پارێزگای بورساوە دەستبەسەرکران و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا کۆتاییهات.
دواتر گومانلێکراوەکان رەوانەی دادگا کران.
هاوکات گەڕان بەدوای دوو کەسی دیکەدا بەردەوامە.