Sangar Hamad Azeez,Hemın Othman Mohammed
11 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2016
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا 28 کەسی خسته‌سه‌ر كار لەجیاتی ئه‌و 28 سه‌رۆك شاره‌وانییه‌ی له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه و راوه‌دوونانی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی پشتیوانیی په‌كه‌كه-كه‌جه‌كه و فه‌تۆ له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه له كاتژمێر 9ی به‌یانییه‌وه ده‌ستبەکاربوون.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە رێگەی ماڵپەری فەرمی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند بە پێی ماددەی 674 لە یاسای شارەوانییەکان، لە 1ی ئەیلولی 2016دا چەند گۆڕانکارییەک ئەنجامدرا، لەو چوارچێوەیەشدا بە تۆمەتی پشتیوانیی رێکخراوی تیرۆریستی 28 سەرۆک شارەوانی لە کارەکانیان دورخرانەوە و بڕیاردرا لە ماوەی 15 رۆژدا شوێنی ئەو سەرۆک شارەوانییانە پڕبکرێتەوە کە 24یان سەربە په‌كه‌كه-كه‌جه‌كه بوون و چوارەکەی دیکەشیان سەربە فەتۆ بوون.
ئەو 28 سەرۆک شارەوانییە دووانیان سەرۆکی شارەوانی شارە گەورەکان، 24یان سەرۆکی شارەوانی شارۆچکە و دووانەکەی دیکەشیان سەرۆکی شارەوانی شارەدێ بوون.
لەو ژمارەیەش 12 لە سەرۆک شارەوانییەکان بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، لە کاتێکدا کە بە دەنگی گەل هاتوونەتە سەرکار، لە ئێستادا دەستبەسەرکراون.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: ''ئەو کەسانەی کە بە هەڵبژاردن هاتوونەتە سەر دەسەڵات و بە ئیرادەی میللەت تاوان ئەنجامدەدەن رەوایەتییان نییە، بەدڵنیاییەوە نابێت هیچ دەسەڵاتێکی یاسایی خراپ بەکاربهێنرێت، ئەرکی دەوڵەتیش بریتییە لە پاراستنی سەروەریی دیموکراسی و یاسایی، گەل چاوەڕوانی ئەمە دەکات".
هەر لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا 28 کەسی خسته‌سه‌ر كار لەجیاتی ئه‌و 28 سه‌رۆك شاره‌وانییه‌ی له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه و راوه‌دوونانی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی پشتیوانیی په‌كه‌كه-كه‌جه‌كه و فه‌تۆ له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ش له كاتژمێر 9ی به‌یانییه‌وه ده‌ستبەکاربوون.
ناو و شوێنی كاری ئه‌و سه‌ركی شاره‌وانییانه‌ی ده‌ستیان به‌كاركردووه، به‌م شێوه‌یه‌یه:
1- شاره‌وانی باتمان، ئێرتوغروڵ شه‌ره‌ف ئاكسۆی (جێگری پارێزگار)
2- شاره‌وانی هه‌كاری، جونه‌یت ئهپچیم (جێگری پارێزگا)
3- شاره‌وانی شارۆچكه‌ی پۆزانتی-ئادانا، مه‌حمود سامی بایساڵ
4- شاره‌وانی شارۆچكه‌ی دیادین-ئاگری، مه‌كان چه‌ڤیره‌ن (قایمقام)
5- شاره‌وانی شارۆچكه‌ی به‌شیری- باتمان، موسته‌فا ماسڵاك (قایمقام)
6- شاره‌وانی شارۆچكه‌ی گهرچوش - باتمان، ئوناڵ كۆچ (قایمقام)
7- شاره‌وانی شارۆچكه‌ی سیلڤان - دیاربه‌كر، مورات كوتوك (قایمقام)
8- شاره‌وانی ناوچەی سوور - دیاربه‌كر، بیلال ئۆزكان (جێگری پارێزگار)
9- شاره‌وانی شارۆچكه‌ی ئاشكاله - ئهزهڕووم، شه‌نۆڵ پۆڵات
10- شاره‌وانی شارۆچكه‌ی هنس - ئه‌رزه‌ڕووم، بوله‌نت ئای (قایمقام)
11- شاره‌وانی شارۆچكه‌ی چامۆڵوك - گیره‌سون، مو‌سا ڤاریجی
12- شاره‌وانی شارۆچكه‌ی توزڵوجا - ئیدر، ئیبراهیم چیڤالهك
13- شاره‌وانی شارۆچكه‌ی ئلگن - قۆنیا، مه‌همه‌ت كاراهان
14- شاره‌وانی شارۆچكه‌ی دارگەچیت - ماردین، مه‌همه‌ت یاشار یه‌شیلتاش (قایمقام)
15- شاره‌وانی شارۆچكه‌ی دەریك - ماردین، محه‌مه‌د فاتیح سافیتورك (قایمقام)
16- شاره‌وانی شارۆچكه‌ی مازیداغی - ماردین، خالید بهنهك (قایمقام)
17- شاره‌وانی شارۆچكه‌ی نسێبین - ماردین، ئەرگون بایساڵ (قایمقام)
18- شاره‌وانی شارۆچكه‌ی بوڵانك - مووش، عومه‌ر شاهین (قایمقام)
19- شاره‌وانی شارۆچكه‌ی ئه‌روح - سێرت، مورته‌زا دایانچ (قایمقام)
20- شاره‌وانی شارۆچكه‌ی سروج - ئورفا، تارق ئاچكگۆز (جێگری پارێزگار)
21- شاره‌وانی شارۆچكه‌ی جزیره - شرنەخ، ئه‌حمه‌د ئادانور (قایمقام)
22- شاره‌وانی شارۆچكه‌ی سلۆپی - شرنەخ، ساواش كۆناك (قایمقام)
23- شاره‌وانی شارۆچكه‌ی ئه‌دره‌میت - وان، ئیبراهیم ئۆزكان (جێگری پارێزگار)
24- شاره‌وانی شارۆچكه‌ی ئه‌رچیش - وان، مه‌همه‌ت شیرین یاشار (قایمقام)
25- شاره‌وانی شارۆچكه‌ی ئیپەكیۆڵو- وان، ئۆنده‌ر چان (جێگری پارێزگار)
26- شاره‌وانی شارۆچكه‌ی ئۆزاڵپ - وان، سه‌ردار كاراڵ (قایمقام)
27- شاره‌وانی شاره‌دێی به‌شیری - ئیكیكۆپرو- باتمان، موسته‌فا ماسڵاك (قایمقام)
28- شاره‌وانی ناوه‌ند - شاره‌دێی هۆشدهره - باتمان، بیلگه‌هان كارانفیل (جێگری پارێزگار)
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاماژه بهوهكراوە له‌نێو ئه‌وانه‌ی له‌كار دوورخراونه‌ته‌وه سێ سه‌رۆك شاره‌وانی هه‌ن كه لەسەر لیستی ئاكپارتی هه‌ڵبژێردراون، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك شاره‌وانیه‌ك كه لەسەر لیستی مه‌هه‌په هه‌ڵبژێردراوه.