Muhammet Ali Kemal
21 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2017
ئیسلامئاباد - AA
ئەوە راگەیەنرا کە پاکستان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی خستووەتە خوارەوە.
بەپێی هەواڵێک کە میدیای پاکستانی بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی حکوومەت بڵاویکردووەتەوە، فڕۆکەیەکی جەنگیی سەربە هێزە ئاسمانییەکانی پاکستان، لە پارێزگای بەلوچستانی باشووری خۆرئاوای ئەو وڵاتە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانییان خستووەتە خوارەوە.
ئەوەش راگەیەنراوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئێرانییەکە کایەی ئاسمانیی پاکستانی بەزاندووە.
تا ئێستاش هێزە ئاسمانییەکانی پاکستان لەوبارەیەوە هیچ روونکردنەوەیەکی بڵاونەکردووەتەوە.