Zana Natık Kerem
21 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2017
نەینەوا ــ AA
ئەفسەری فڕۆكەوان لە هێزی ئاسمانی عێراق، عەمید هومام بەشار شەحمانی رایگەیاند كە لە ئاكامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق، ١١ چەكداری داعش لە ناوچەی مووسڵی كۆن كوژران.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، هومان بەشار شەحمانی گوتی: "پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگری، فڕۆكە جەنگییەكانی جۆری (ئێف ١٦ ) سەربە سوپای عێراق، فەرمانگەی چاودیری بازرگانی داعشیان لە ناوچەی باب لگەش سەربە ناوچەی مووسڵی كۆن، بۆردومان كرد".
بە گوتەی ئەفسەرەكە كە لە ئاكامی بۆردومانەكەدا، ١١ چەكداری داعش كوژران كە سێیانیان قەناسبەدەستبوون و هەروەها دووانیشیان هەڵگری رەگەزنامەی بیانی بوون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا كە هەر بە هۆی بۆردومانەكەوە، فەرمانگەكە بە تەواوی خاپوور بوو.
هومان بەشار گوتیشی: "ئەو چەكدارانەی داعش كە لە ناو فەرمانگەكەدا بوون، رێگریان لە پێشڕەویی هێزە عێراقییەكان دەكرد و پەكیان دەخست".
ئەفسەرەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە هەر دوای بۆردومانەكە، هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵ، ٦٥ خێزانی لە ناوچەی باب لگەش رزگاركرد و گواستنەوە بۆ ناوچە ئارامەكان كە داعش گەمارۆی دابوون.