Serdar Açıl
30 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2021
ئەنقەرە - AA
لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە سەبارەت بە پێکهاتەی ئیدارەی مەدەنی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) بەڕێوەدەچێت لە کۆی ٥١ گومانلێکراو، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٤٠ کەسیان دەرکرا و ١١ گومانلێکراوەکەی دیکەیش بانگکراون بۆ وەرگرتنی ئیفادەکانیان.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی تاوانە رێکخراوەکان سەبارەت بە پێکهاتەی ئیدارەی مەدەنی فەتۆ بەڕێوەدەچێت، لێکۆڵینەوە لەبارەی ٥١ گومانلێکراو دەستی پێ کردووە کە دەرکەوتووە پەیوەندیان بە ئیمامەکانی رێکخراوەکەوە کردووە.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٣٩ بەرپرسی مەدەنی و ئیمامێکی رێکخراوەکە دەرکراوە و بەمەبەستی دەستگیرکردنیشیان لە ٢٣ پارێزگا ئۆپەراسیۆن دەستی پێ کردووە کە ناوەندەکەی ئەنقەرەیە و تا ئێستا ٢٢ کەسیان دەستگیرکراون.
هەروەها لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا، ١١ بەرپرسی پێشووی ئیداری ئاگادارکراونەتەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئیدارییەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای ئەنقەرە بکەن.
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە تەواوی گومانلێکراوان پێشتر لەکار دوورخراونەتەوە.