Muhammet Ali Kemal
02 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2016
ژمارەی پشتیوانانی کەمپەینەکەی ماڵپەڕی کۆشکی سپی، سەبارەت بە رادەستکردنەوەی سەری رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی، فەتحوڵڵا گولەن بە تورکیا، 80 هەزار کەسی تێپەراند.
ئەو کەمپینەی هاووڵاتییانی تورکی دانیشتووی ئەمریکا لە ماڵپەڕی کۆشکی سپی دەستیان پێکردووە بۆ رادەستکردنەوەی سەری رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی، فەتحوڵڵا گولەن، درێژەی هەیە.
کەمپینەکە دوو هەفتەی دیکە کۆتایی دێت و ژمارەی پشتیوانانی بریتییە لە 80 هەزار و 866 کەس، پێویستە نزیکەی ٢٠ هەزار کەسی دیکە بەشداریی لە کەمپینەکەدا بکەن بۆ ئەوەی بگاتە ١٠٠ هەزار کەس، تاوەکو ئامانجەکەی بپێکێت.
ئەو کەمپینە لە ١٧ی تەمووزی رابردوودا لەژێر ناوی ''داوا لە حکوومەتی وڵاتەکەمان دەکەم کۆتایی بە داڵدەدانی فەتحوڵڵا گولەن بهێنێت و رادەستی تورکیای بکاتەوە''.
دەتوانرێت لە رێگەی لینکی "petitions.whitehouse.gov" سەردانی لاپەڕەی کەمپینەکە لە ماڵپەڕی کۆشکی سپی بکرێت.