Ramal Mahmood
19 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2016
ئەو هێرشە تیرۆرستیانە لەلایەن گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی نێد پرایس-ەوە بە بەیاننامەیەک ئیدانە کرا. لە بەیاننامەکەدا هاتووە "وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێرشە تیرۆرستییەکانی ئەمڕۆ و دوێنێی باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا، بە توندترین شێوە ئیدانە دەکات".
پرایس لە بەیاننامەکەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قەربانیان کردووە و هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواستووە.
ناوبراو ئەوەی خستۆتە روو کە لەو هێرشە تیرۆرستیانە بێ جیاوازی هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیانی مەدەنی کراونەتە ئامانج. باسی لەوەش کردووە کە بەڵێننامەی هاوپەیمانی و هاریکاری نێوان ناتۆ و تورکیا بەردەوام دەبن.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "لەنزیکەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی تورکیا لە پەیوەندیداین. لەگەڵ تورکیا بەردەوامی بەم پەیوەندیانە دەدەین، بەتێکۆشانمان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی گرووپە تیرۆرستییەکان. بەمەبەستی نوێکردنەوەی بەڵێننامەکەمان لەبارەی ئاسایش و دیموکراتی تورکیا، هەفتەی داهاتوو جێگری سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن دەگاتە ئەنقەرە".
لەلایەکی دیکەوە، گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جۆن کیری لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕۆژانیەدا لە روونکردنەوەکەیدا هێرشە تیرۆرستییەکانی تورکیای ئیدانە کرد.