Muhammet Ali Kemal,
18 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2016
سەدان هاووڵاتیی خەڵکی تورکیا کە لەچەندین ویلایەتی ئەمریکاوە هاتبوون لەگەڵ چەندین هاووڵاتیی لە نەتەوەکانی دیکە، لەبەردەم کۆشکی سپی ئەمریکادا کۆبوونەوە و ئیدانەی هەوڵی ئەنجامدانی کودەتایان لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچیەوە کرد.
لە واشنتۆن دی سی پایتەختی ئەمریکا و لەبەردەم کۆشکی سپیدا، سەدان هاووڵاتیی تورکیا، کە لە هەریەک لە ویلایەتەکانی ڤێرجینیا، ماریلاند، نیو جێرسییەوە هاتبوون، هاوکات لەگەڵ چەندین کەسی دیکە لە نەتەوەی جیاواز، کۆبوونەوە و ئیدانەی هەوڵی ئەنجامدانی کودەتایان لە تورکیا کرد.
لای خۆیشییەوە باڵیۆزی تورکیا لە واشنتۆن ئاشکرایکرد لە تورکیا دیموکراسییەکی بەهێز بوونی هەیە و رایگەیاند: '' گەلی تورکیا جارێکی دیکە بە جیهانی راگەیاند کە چەند پارێزگاری لە دیموکراسی دەکات''.