Sangar Hamad Azeez
18 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2016
لەدوای سەرنەکەوتنی کودەتا سەربازییەکەی رێکخراوی تیرۆرستی فەتحوڵلەچییەکان فەرماندەی تورکیای بنکەی سەربازی ئینجیرلیک بەکر ئەرجان کە لە ئێستادا دەستگیرکراوە، داوای پەنابەرێتی لە ئەمریکا دەکات.
رۆژنامەی نیویۆڕک تایمزی ئەمریکی هەواڵێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە کە فەرماندەی بنکەی سەربازی ئینجیرلیک بەکر ئەرجان ڤان دوای ئەوەی کودەتاکەی تورکیا هەرەس دێنێت داوای لە ئەمریکا کردووە وەک پەنابەر وەریبگرێت، بەڵام ئەمریکا رەتی کردوەتەوە مافی پەنابەرێتی بداتێ و هەر بۆیە نەچوەتە دەرەوەی وڵات و دواتر دەستگیر کراوە.
بەکر ئەرجان ڤان لە ئێستادا رێککارە یاساییەکانی لەگەڵ کراوە لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایش و ڕەوانەی دادگا کراوە.