Muhammet Ali Kemal,
18 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2016
دانیشتنی دادگاییکردنی ئەو هەشت سەربازەی سوپای تورکیا دواخرا کە دوای ئەوەی بەشدارییان لە هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییەوە بە هێلیکۆپتەرێکی سەربازی بەرەو یۆنان هەڵاتبوون.
دادگا رەزامەندی دەربڕی لەسەر داواکاریی پێدانی ماوەیەکی زیاتر بەمەبەستی خۆ ئامادەکردنی پارێزەرانی سەربازەکان بۆ بەرگریکردن و بڕیاریدا دانیشتنەکە بۆ سەعات ١٢ی رۆژی پێنجشەممەی ٢١ی تەمووز دوابخات.
سەربازەکان بە کەلەپچەکراوی و لەرێوشوێنێکی ئەمنیی توند و تۆڵدا، بە یاوەریی پۆلیس هێنرانە دادگا.
هەریەک لە سەربازەکان، پارێزەرانی بەرگریکار، کارمەندانی راگەیاندن و سێ پارێزەر کە لە تورکیاوە هاتبوون و دەیانویست داخڵی کەیسەکەدا بکرێن، رێگەیان پێدرا بچنە هۆڵی دادگاییکردنەکە.
دادگا داوای سێ پارێزەرە تورکەکەی بۆ داخڵ بوون لە کەیسەکەدا بە هۆکاری ئەوەی پەیوەندییان بە بابەتەکەوە نییە، رەتکردەوە.
دوای ئەوەش کە بڕیاری دواخستنی دانیشتنەکە درا، کودەتاچییەکان لەرێوشوێنێکی ئەمنیی تونددا بەرەو گرتووخانەی فەرەجیک گوازرانەوە.