Ömer Tuğrul Çam
04 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2020
برۆکسل - AA
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ، ئاشکرایکرد کە گفتوگۆی تەکنیکی دەستیپێکردووە لەبارەی میکانیزمی رێگریکردن لە پێکدادان لەنێوان تورکیا و یۆناندا لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، بەڵام هێشتا رێککەوتنێک نەکراوە.
دوای کۆبوونەوەی نوێنەرانی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئەتڵەنتیکی باکووری ناتۆ، ستۆڵتنبێرگ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی رێکخست.
ئەوە وەبیر ستۆڵتنبێرگ هێنرایەوە کە حکوومەتی ئەسینا لێدوانەکانی ناتۆی سەبارەت بە رێککەوتنی تورکیا و یۆنان بۆ گفتوگۆی تەکنیکی بەدرۆخستووەتەوە، ئەویش رایگەیاند: ''دوای گفتوگۆ لەگەڵ رێبەرانی تورک و یۆنانی، هەردوو وڵاتی هاوپەیمان لێرەن، تەنانەت لە ناتۆدا کۆبوونەوە بۆ کۆبوونەوەی تەکنیکی. ئامانجی ئەو کۆبوونەوانە دروستکردنی میکانیزمی رێگریکردنە لە پێکدادانی سەربازیی. هێشتا رێککەوتنێک نەکراوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی روودانی رووداو لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست. ئەوانە گفتوگۆی تەکنیکین نەک دانووستان لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان. ئەوانە ئەو کارانەن کە بە نێوەندگیری سیاسیی بەرێبەرایەتی ئەڵمانیا تەواودبن''.
هاوکات ستۆڵتنبێرگ ئاماژەی بەوە کرد کە ناتۆ پلاتفۆڕمێکی گرنگە بۆ چارەسەری کێشەکان، کۆبوونەوەی تەکنیکی سەربازیی لە ناتۆدا دەستیپێکردووە.
گوتیشی: ''لەبەرئەوەی ژمارەیەکی زۆر کەشتی لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاستە، پێویستمان بە گفتوگۆ تەکنیکییە لەبارەی پێشخستنی دانووستانەکانی رێگریکرن لە پێکدادان''.