ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له یۆنان لێیاندراوه له توركیا چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت
- ئه‌و كۆچبه‌ره نایاساییانه‌ی با‌نگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت له پاش لێدانیان له یۆنان به‌زۆره‌ملێ ره‌وانه‌ی توركیا كراونه‌ته‌وه، له ئه‌دیرنه چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
Edirne
ئه‌دیرنه - AA
ئه‌و كۆچبه‌ره نایاساییانه‌ی با‌نگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت له پاش لێدانیان له یۆنان به‌زۆره‌ملێ ره‌وانه‌ی توركیا كراونه‌ته‌وه، له ئه‌دیرنه چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
به پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، سه‌ربازانی یه‌كه‌ی سنوور، له ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ربازی له گوونده‌كانی نزیك سنوور ٦٨ كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌ستگیركردووه كه ژن و منداڵیان له‌نێودایه و، پێكهاتوون له هاووڵاتیيانی به‌نگلادیش، ئه‌فغانستان، جه‌زائیر و پاكستان.
ئاماژه به‌وه كرا كه شه‌ش كه‌س له كۆچبه‌ره‌كان به‌هۆی لێدانه‌وه برینداربوون.
به‌مه‌به‌ستی پشكنینی پزیشك ٦٨ كۆچبه‌ره نایاساییه‌كه كه برینداریشیان له‌نێودابوو، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی حكوومی سوڵتان مورادی یه‌كه‌م كران له ئه‌دیرنه.
هه‌ندێ له برینداران بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینه‌كانیان كه به‌هۆی لێدانه‌وه دروست ببوو له ناخۆشخانه هێڵدرانه‌وه. ئه‌وانی دیكه‌ش ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی كۆچی پارێزگاكه كران.