Salih Baran
08 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2020
ئەدیرنە-AA
پۆلیسی یۆنان بە گازی فرمێسکڕێژ رووبەڕووی ئەو کۆچبەرانە بووەوە کە لە سنووری تورکیاوە بەرەو یۆنان کەوتبوونەڕێ و هەوڵی پەڕینەوە بۆ سنووری یەکێتیی ئەورووپایان دەدا.
ئەمەش کۆچبەرانی خستە دۆخێکی سەختەوە و بەشێکیان بە کاریگەری دووکەڵی گازەکە بوورانەوە و چەند کۆرپەیەکی ساواش دووچاری هەناسەسواری بوون.
کۆچبەرەکان برانە خیوەتی تایبەت بە تیمە تەندروستییەکانی تورکیا و لەوێ چارەسەرکران.
هێزەکانی پاراستنی سنووری یونان بۆ دوورخستنەوەی کۆچبەران لە سنوورەکانیان ناوبەناو بۆمبی گازی بەکاردەهێنن.